سیریزۆ:ئێمه‌ باشترین یانه‌ی ئیسپانین له‌م ساڵه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

سیریزۆ:ئێمه‌ باشترین یانه‌ی ئیسپانین له‌م ساڵه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی Marca سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ئێنریكی سیریزۆ كه‌ یانه‌كه‌ی به‌شداری له‌ دوو یاری كۆتایی ده‌كات له‌م وه‌رزه‌(یۆرۆپالیگ-كۆپا دێل ڕێی)ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه‌ كه‌وا یانه‌كه‌ی شایه‌نی وه‌رگرتنی نازناوی باشترین یانه‌ی ئیسپانی هه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌،،،”ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید باشترین تیمی ئیسپانیه‌ له‌م ساڵه‌ به‌هۆی هه‌بوونی چانس بۆ به‌ده‌ست هێنانی زیاتر له‌ نازناوێك وه‌ هانده‌ران له‌ كاتی ده‌رچوونیان له‌ یاریگا به‌ دڵخۆشی ده‌چنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌،من هه‌ردوو نازناوه‌كه‌م ده‌وێت وه‌ پێویسته‌ كارێكی زۆر ئه‌نجام بده‌ین و به‌ ڕۆحێكی گه‌وره‌ یاری بكه‌ین له‌ ماوه‌ی 90 خووله‌ك وه‌ پێم وایه‌ یاریزانان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵام پێویسته‌ ڕێز له‌ ڕكابه‌ری خۆمان بگرین”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1191
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست